نوگرا Forums-viewtopic-ئایا چونه‌ لای‌ ئافره‌ت (جیماع كردن) له‌ دواوه‌ی‌ دروسته‌؟ 
 

    

نوگرا: تالار گفتمان

نوگرا :: نمايش موضوعات - ئایا چونه‌ لای‌ ئافره‌ت (جیماع كردن) له‌ دواوه‌ی‌ دروسته‌؟

`

ئایا چونه‌ لای‌ ئافره‌ت (جیماع كردن) له‌ دواوه‌ی‌ دروسته‌؟

 

ارسال موضوع جديد  پاسخ به اين موضوع   ارسال تشکر 

   نوگرا صفحه اول انجمن -> خوشکان و خیزان

نمايش موضوع قبلي :: نمايش موضوع بعدي  
نويسنده پيغام

pardis
Newbie
Newbie

وضعيت: آفلاين
7 فروردين ماه ، 1385
تعداد ارسالها: 72
امتياز: 41200
تشکر کرده: 0
تشکر شده 0 بار در 0 پست


ارسالارسال شده در: دوشنبه، 23 ارديبهشت ماه ، 1387 16:13:48    موضوع مطلب: ئایا چونه‌ لای‌ ئافره‌ت (جیماع كردن) له‌ دواوه‌ی‌ دروسته‌؟ پاسخ همراه با اعلان

ئایا چونه‌ لای‌ ئافره‌ت (جیماع كردن) له‌ دواوه‌ی‌ دروسته‌؟
ئاماده‌كردنی : دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌ .
چونه‌ لای‌ ئافره‌ت له‌ دواوه‌ی‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وا نی‌یه‌ و حه‌رامه‌ . ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی‌ ڕازی‌ بوو ، له‌ تاوانه‌كه‌یدا هاوبه‌شه‌ . به‌ڵگه‌ی‌ حه‌رام بونیش له‌ قورئاندا ئه‌وه‌یه‌ ، كه‌ خوای‌ بالاده‌ست ده‌فه‌رموویت : ( فاتوهن من حیث أمركم الله ) سوره‌تی‌ البقره‌ ئايةتى‌ ٢٢٢ . واته‌ له‌و شوێنه‌وه‌ كه‌ خوا فه‌رمانی‌ پێكردون بچنه‌ لای‌ ژنه‌كانتان . له‌ فه‌رموده‌ی‌ پێغه‌مبه‌ردا هاتوه‌ فه‌رمویه‌تی‌ : (( لا تأتوا النسا ْ فی‌ أعجازهن ، أو قال فی‌ أدبارهن )) واته‌ : له‌ دواوه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتان كۆ مه‌بنه‌وه‌ ( جیماع ) مه‌كه‌ن .
ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ش ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌ وسلم ) فه‌رمویه‌تی‌ (( ملعون من أتی‌ إمرأه‌ فی دبرها )) واته‌ ئه‌و پیاوه‌ی‌ كه‌ ده‌چێته‌ لای‌ ژن له‌ دواوه‌ی‌ نه‌فرین ( ملعون ) لێ‌ كراوه‌ . ئه‌م حه‌رامیه‌ته‌ ده‌چه‌سپێ‌ به‌ چونه‌ ناوه‌وه‌ی‌ سه‌ری‌ تولی‌ پیاو بۆ ناو ئه‌ڵقه‌ی‌ دواوه‌ی‌ ئافره‌ت ئه‌مما ته‌نها پێكه‌وتن حه‌رام نی‌ یه‌ به‌بێ‌ چونه‌ ناو . به‌لاَم كه‌سێك به‌ده‌وری‌ قه‌ده‌غه‌كراوێكدا بسوڕێته‌وه‌ ده‌بێت بترسێت كه‌ بكه‌وێته‌ ئه‌و حه‌رامه‌وه‌ .
كۆبونه‌وه‌ی‌ پیاو له‌گه‌ڵ ژنی‌ خۆیدا له‌لای‌ دواوه‌ ، به‌ ڕێگه‌ی‌ منداڵ بون ، هیچ خراپه‌یه‌كی‌ تێدا نی‌ یه‌ ، چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( نسائكم حرث لكم فأتوا حرثكم أنی‌ شئتم ) واته‌ : پێشه‌وه‌ یان له‌ دواوه‌ بچنه‌ لای‌ خێزانه‌كانتان مادام جیماعه‌كه‌ له‌و جێگه‌وه‌ بێت ، كه‌ منداڵی‌ لێ‌ ده‌بێت ، هیچ قه‌ید ناكاو خراپ نی‌ یه‌ .
له‌ سوننه‌تدا هاتووه‌ ، كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌( صلی‌ الله علیه‌ وسلم ) به‌ عومه‌ری‌ كوڕی‌ خه‌تتابی‌ فه‌رمووه‌ : ( أقبل وأدبر واتق الحیضه‌ والدبر ) واته‌ : له‌ پێشه‌وه‌و له‌ دواوه‌ بچۆ لای‌ خێزانه‌كه‌ت به‌لاَم پارێزی‌ له‌ كاتی‌ سوری‌ مانگانه‌و دواوه‌ی‌ بكه‌ .
گومانی‌ تێدا نییه‌ زه‌ره‌رو زیان زۆره‌له‌ جووت بونی‌ پیاو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ له‌دواوه‌ی‌ ،هه‌روه‌ها له‌ جووت بونی‌ پیاو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌ كاتی‌ سوری‌ مناگنه‌و زه‌یستانی‌ دا مه‌ترسیه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ رته‌ندروستی‌ هه‌ ردوولا . كه‌واته‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر پیاوان خۆپارێزی‌ بكه‌ن له‌م كاره‌ ، تاوه‌ك توشی‌ سزای‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار نه‌بن . هه‌روا پێویسته‌ له‌سه‌ر ژنان له‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ خۆیان به‌ دوو ربگرن، هه‌رچه‌نده‌ زۆر داوایان لێ‌ بكرێت . وه‌ ئه‌م جۆره‌ سیكسه‌ به‌ لادان داده‌نریت و له‌ گه‌ل سرشتی‌ ئاسایی‌ مرۆڤدا ناگونجیت . له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته‌ سنورێك بۆ ئاره‌زوی‌ خۆی‌ دابنێت و ئاگای‌ له‌خۆی‌ بێ‌ . چونكه‌ كاری‌ سیكسی‌ یاساو رینمای‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌ رووی‌ شه‌ رعی‌ و ته‌ ندروستیه‌ وه‌ كه‌ پیویسته‌ پیاوان پیش ئافره‌تان پیوه‌ی‌ پابوند بن . كه‌واته‌ مرۆڤی‌ ژیر كه‌سێكه‌ ، كه‌ ئاگای‌ له‌ به‌شی‌ خۆی‌ بێ‌ له‌ دنیاداو ، ناخۆشی‌ دواڕۆژیشی‌ له‌ بیر نه‌چێته‌وه‌ .

بازگشت به بالا

رويت مشخصات كاربر ارسال پيغام شخصي
تشکرهاي ثبت شده از ايجاد کننده تاپيک :
 
تمامي مطالب ارسال شده:   
ارسال موضوع جديد   پاسخ به اين موضوع   ارسال تشکر

   نوگرا صفحه اول انجمن -> خوشکان و خیزان

زمان پيشفرض سايت: ساعت گرينويچ + 10 ساعت
صفحه 1 از 1
  
نام کاربري:      کلمه عبور:     

~ يا ~
عضويت در سايت

  


 


Powered by phpBB © 2001, 2008 phpBB Group


استفاده از مطالب نوگرا فقط با ذکر منبع بلامانع مي باشد .

Powered By PHP-Nuke & Farsi Project By PHPNuke.ir


0.31