نوگرا Forums-viewtopic-مرۆڤ لەنێوان ئیمان و سەرگەردانی دا ... 
 

    

نوگرا: تالار گفتمان

نوگرا :: نمايش موضوعات - مرۆڤ لەنێوان ئیمان و سەرگەردانی دا ...

`

مرۆڤ لەنێوان ئیمان و سەرگەردانی دا ...

 

ارسال موضوع جديد  پاسخ به اين موضوع   ارسال تشکر 

   نوگرا صفحه اول انجمن -> ئایینی

نمايش موضوع قبلي :: نمايش موضوع بعدي  
نويسنده پيغام

barzan
Newbie
Newbie

وضعيت: آفلاين
2 اسفند ماه ، 1385
تعداد ارسالها: 77
امتياز: 65880
تشکر کرده: 0
تشکر شده 0 بار در 0 پست


ارسالارسال شده در: جمعه، 13 ارديبهشت ماه ، 1387 17:36:17    موضوع مطلب: مرۆڤ لەنێوان ئیمان و سەرگەردانی دا ... پاسخ همراه با اعلان

مرۆڤ لەنێوان ئیمان و سەرگەردانی دا ...


بێ باوەڕی مێژوویەکی درێژو نەبڕاوەی هەیە لەناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی داو لەهەموو قۆناغەکانی مێژوودا کەم یازۆر بوونی هەبوە ، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئازادیەی خوای کردگار بەخشیو یەتی بە مرۆڤ لەژیانی دنیادا ....

یاسین وەرتی

ئەو ئازادیە کە هێندە فراوانە تەنانەت جێی ئەوانەشی تێدا بۆتەوە کە ئینکاری خودی ئەو کردگارەش دەکەن و دان بەبوونی دانانێن زۆر جاریش سوکایەتی و ناهەقی بەرامبەر دەکەن ...
بێگومان مرۆڤ مافی خۆیەتی ئەو ئازادیە بەتەواوی مانا بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربێنێ و سودی لێ وەربگرێ بەتایبەت لە بواری ئازادی بیرو باوەرو بیرکردنەوەو هەڵبژاردنی ئایین و ئەو ئایدیۆلۆژیایەی خۆی بەراستی دەزانێ ، مرۆڤ ئازادە لەوەی باوەڕی بەچی هەیەو بەچی نیە ، ئەوە وەکو مافێک کە بەدیهێنەری مرۆڤ بەخشیویەتی و زەوت کردنی مافی کەس نیە ، بەلام لەهەمان کاتدا کە مرۆڤ ئەو ئازادیە فراوانەی پێدراوە، بەئەندازەی ئەو ئازادی و مافی هەلبژاردنەش بەرپرسیارێتی خراوەتە سەرشان و خراوەتە ژێر چاودێریەوە، واتە مرۆڤ بەرپرسە لەو کارو کردەوانەی ئەنجامیان دەدات و لەسەر ئەو خیاروهەلبژاردنانەی ژیانی خۆی پێ پڕ دەکاتەوە لیپرسینەوەی لەگەڵ دا دەکرێ ، ئەو بەرپرسیاریەتیەش هەم لەبەرامبەرخواو هەم لەبەرامبەر خەڵک دا ، هەم بۆ دنیاو هەم بۆ دوا ڕۆژە..
مرۆڤ بەرپرسیارە بەرامبەر بەخوا چونکە پەیامبەرو ڕەوانەکراوی خوای بۆ هاتوە ، ئەو پەیامبەرانە وەحی و پەیامی خوایان بە مرۆڤ ڕاگەیاندوە ، بەبەڵگەی مەنتیقی و موعجیزەی دەستەوسان کەریش راستی ئەو پێغەمبەرایەتیەی خۆیان سەلماندوە بۆ ئەوەی کەسانی ساختە کار نەتوانن بەو ناوە خەلک گومرا بکەن .. جابێگومان هەر کەسێک ئەو بانگەوازو پەیامە خواییانەی پێگەیشت بێت و باوەڕی پێیان نەهێنابێت ئەوا بەرپرسیاری لاى خواو ڕۆژی دواییەو لەسەر باوەڕ نە هێنان و هاوەڵ دانان بۆ خواو کردەوەی خراپ لێپێچانەوەی لەگەڵدا دەکرێ ، بێگومان ئەو حساب و کتابە خواییە بۆ دواڕۆژە و لەسەر دنیا نە خوا کەس راستەوخۆ بانگ دەکات بۆ دادگایی کردن نە کەسیش بۆی هەیە لەجیاتی خوا ئەو کارە بکات و خۆی بەوەکیلی خوا بزانێ .
بەلام بەرپرسیاریەتی دووەم مرۆڤ لەدولاوە لەسەری حسابە ، هەم لای خواو هەم لای خەڵکیش ، بنچینەو بنەمای ئەو بەرپرسیار بوونەش لەسەر ئەو هەست و هۆش و ژیریەیە کە بە مرۆڤ دراوە و بە هۆیەوە دەتوانێ راست و چەوت و چاک و خراپ لەیەکتری جیا بکاتەوە ، هەروەها مرۆڤ توانایەکی بێ وێنەی پێدراوە بۆ گەران بە دوای راستیەکاندا ، بۆیە لێی قەبوڵ ناکرێ هەروا خۆی بداتە دەست دەوروبەر یان ئارەزوو و غەریزەکانی چۆنیان ئاراستە کرد ئاوا ژیان بباتە سەر ، ئەو کاتە مرۆڤ جیاوازی نابێ لەگەڵ ئەو ئاژەڵ و گیاندارانەی لەدارستان دا دەژین و تەنها ئەرک و ئامانجیان خۆتێرکردنەو بەس ، ئەگەر مرۆڤ عەقڵ و ژیری خۆی پەک خست و بەکاری نەهێنا بۆگەڕان بەدوای ڕاستی دا بێگومان گەورەترین ئیمتیازی لەخۆی ستاندۆتەوە ، گرنگترین ڕاستی یەکیش کە پێویستە لەسەر مرۆڤ بەدوای زانین و ئاشکراکردنیەوە بێت بریتیە لەناسینی خۆی .. ئەو خۆ ناسینە ئەرکی هەموو مرۆڤێکە با باوەڕی بە هیچ ئاینێکیش نەبێت ، بگرە بێباوەڕ زیاتر لە باوەڕدار پێویستی بەو گەڕان و خۆ دۆزینەوەیە هەیە ، چونکە ئیماندار لەگەڵ بەکار هێنانی عەقڵ هۆکارێکی تری یارمەتیدەری لەگەڵە ئەویش ئەو بیرو باوەڕە ئاینیەیە کە هەیەتی ، بێگومان باوەرهینان بە ئایینیش یا خود دۆزینەوەی ئایینی ڕاست و دروستی خوا هەر بە یارمەتی عەقل و ژیری دەبێت ، بەلام کەسی بێ باوەڕ کەدان بە سەرچاوەی ئایین دانانێ زیاتر لەسەریەتی بگەڕێ بەدوای ڕاستەقینەدا و ئەو بیرو باوەڕ و بیردۆزانەی لە ئارادان هەڵیان سەنگێنێ و بە نیازی گەیشتن بەراستی و هەقیقەت سەرنجیان بدات نەک بەبریاری پێشوەختەو بەنیازی عەیب لێ دیتنەوە ، پێویستە مرۆڤ [ هەموو مرۆڤێک ] ئەو پرسیارە دێرین ونەمرانە لەخۆی بکات [ من لەکویوە هاتووم ؟ بۆچی هاتووم و ئەرک و ئامانج چیە لە دروست بوونم ؟ بۆ کوێ دەرۆم و سەرەنجامم بەچی کۆتایی دێ وەدوای مردن چیم بەسەردێ ؟]
مرۆڤ پێش ئەوەی لەهەوڵی بنیاتنانی شارستانیەتی مادی و دەستەبەر کردنی خۆشگوزەرانی دابێ پێویستە بەدوای پێناسی راستەقینەی خۆیدا بگەڕێ و وێڵی دۆزینەوەی هەقیقەت بێ .. پێویستە ئەرک و ئامانجە سەرەکیەکانی خۆی بزانێ و قۆناغی داهاتووی ژیانی خۆیشی بخاتە پێش چاوو پێداویستی و توێشووی ئەو قۆناغە ئامادە بکات ..پێویستە تێڕوانینێکی ڕوون و ئاشکراو پشت بەستوور بەعەقڵ و لۆژیک و ئەزمونی هەبێ بۆ بوون و ژیان و دیاردەکانی دەوروبەری و تێکرای گەردوون ، دەبێ بەدوای سەرچاوەی بوون دا بگەڕێ و تەفسیرێکی واقیعی و دروستی هەبێ بۆی نەک بێباکانە خۆی بسپێرێتە دەست ئارەزووە بێ کۆتاییەکانی و تێکرای تەمەنی لەوەلامدانەوەی داخوازیەکانی جەستەدا بباتە سەر ..
لەمێژوودا ناوی سەدان فەیلوسوف و بیرمەندی گەورە تۆمار کراوە لەوانەی هەموو تەمەنی خۆیان تەرخان کردووە بۆ لێکۆلینەوە و گەران بەدوای راستەقینەدا ، بۆ گەیشتن بە قەناعەت و باوەڕێکی چەسپاوو گونجاو لەگەل پایەو ئاستی مرۆڤ دا سەبارەت بەو مەسەلە چارەنووسی و گرنگانەی تێکرای مرۆڤ تێیاندا بەشدارە ، هەریەکەیان بەپێی ئیمکانیاتی عەقلی و زانستی خۆی بەئەنجامێک گەیشتوە ، هەرچەندە هیچ کام لەوانە نەیان توانیوە بڵێن ئەوەی ئێمە دەیڵێین هەقیقەتی رەها و بێ چەندو چونە ، بەلام گرنگ ئەوەیە هەوڵیان داوە و لانی کەم بەشێک لە راستی یان دۆزیوەتەوە و بۆ نەوەکانی دوای خۆیان بەجێ هێشتوە تا پەرەی پێ بدەن ..
بەلام خوای گەورە کەخۆی مرۆڤی دروست کردووە و دەزانێ هەموو مرۆڤەکان ناتوانن ببنە فەیلەسوف و توانای عەقلی و زانستی هەموان وەک یەک نیە ، هەروەها تەمەنی مرۆڤ ئەوەندە نیە کەهەریەکەو بۆخۆی بەتەنیا بتوانێت ئەو گەشتە دوورو درێژەی گەران بەدوای فەلسەفەی ژیاندا ئەنجام بدات و لەئەنجامیشدا بەناکاملی تەنها پەی بەبەشێک لەو راستیانە ببات ، جابۆیە خوای پەروەردگار بۆ ئەوەی مرۆڤ لە سەرگەردانی و حەیران بوون رزگار بکات و یارمەتی بدات لەدۆزینەوەی راستیەکانی ژیان و سەرەنجام و قۆناغەکانی تری ژیانی دا، کار ئاسانی بۆ کردووە بەناردنی پێغەمبەرانی خۆی بۆ سەرزەوی تا ئەو راستی یە گرنگ و بنچینەییانەی عەقل و زانستی مرۆڤ بەئاسانی ناتوانێ دەرکیان بکات بۆ مانی ڕوون بکاتەوە ، هەربۆیە دەبینین گەورەترین ئەرکی پێغەمبەران و پەیامە ئاسمانیەکان بریتی بووە لە باس کردنی [ توحید] و یەکتاپەرستی بۆئەوەی مرۆڤ خۆی نەکاتە کۆیلەی دیاردە سروشتیەکانی دەوروبەری وەک ئاوو ئاگرو ئەستێرەو مانگ و رۆَژ و...هتد ، هەروەها پەیامە خواییەکان بەتایبەت قورئانی پیرۆز زۆر گرنگی داوە بە سەرەتای دروست بوونی گەردوون و مرۆڤ و چۆنیەتی دۆزینەوەو سەلماندنی بوونی خواو یەکتاپەرستی ، هەروەک لە ژیانی حەزرەتی ئیبراهیم دا بەرچاو دەکەوێ سەرەتا گومان بۆ قەومەکەی دروست دەکات سەبارەت بەو پەرستراوانەی ئەوان پەرستوویانن و شایانی پەرستن نەبوون ، بەچەندین بەلگەى بەرهەست و بینراو پێی سەلماندوون کەئەوانەی ئێوە دەیان پەرستن خوانین ، هەر لەپوچەڵ کردنەوەی خوایەتی خۆرو مانگ ئەستێرەوە تا شکاندنی بتەکان بەدەستی خۆی ، ئینجا بانگی کردوون بۆ ناسینی خوای بێ هاوتاو تاقانە ..
کەوابوو ئەرکی هەموو مرۆڤێکی خاوەن بیرو ژیر ئەوەیە هەوڵی گەیشتن بەو راستیانە بدات کە مانا بەژیان دەدەن و وەلامی پرسیارە ئالۆزەکانی ناخی مرۆڤ دەدەنەوە ، چونکە ئێمە جیا لەزیندەوەرەکانی تر ئەو ئەرکەمان خراوەتەسەرو هۆکارو وەسیلەى دۆزینەوەی ڕاستیەکانمان پێدراوە بێگومان لەسەریشی لێمان دەپرسرێتەوە ، کورت ترین ڕێگاش بۆ دۆزینەوەی ئەو راستیانە باوەڕهێنانە بەو ڕاسپاردە خواییانەی لە پەیامی پێغەمبەراندا دوپات کراونەوە ، بەلام ئیمانێک کە لە قەناعەت و بەڵگەوە سەرچاوەی گرتبێت نەک تەنها چاولێکەری و تەقلید بێت .
سه رچاوه : به حته وه ری
[align=center]

بازگشت به بالا

رويت مشخصات كاربر ارسال پيغام شخصي
تشکرهاي ثبت شده از ايجاد کننده تاپيک :
 
تمامي مطالب ارسال شده:   
ارسال موضوع جديد   پاسخ به اين موضوع   ارسال تشکر

   نوگرا صفحه اول انجمن -> ئایینی

زمان پيشفرض سايت: ساعت گرينويچ + 10 ساعت
صفحه 1 از 1
  
نام کاربري:      کلمه عبور:     

~ يا ~
عضويت در سايت

  


 


Powered by phpBB © 2001, 2008 phpBB Group


استفاده از مطالب نوگرا فقط با ذکر منبع بلامانع مي باشد .

Powered By PHP-Nuke & Farsi Project By PHPNuke.ir


0.24