نوگرا 
 

    

نوگرا: تالار گفتمان

نوگرا :: نمايش موضوعات - مه‌سعود بارزانی‌ ده‌ست له‌ كاربكێشه‌ره‌وه‌"

`

مه‌سعود بارزانی‌ ده‌ست له‌ كاربكێشه‌ره‌وه‌"

 

ارسال موضوع جديد  پاسخ به اين موضوع   ارسال تشکر 

   نوگرا صفحه اول انجمن -> هه‌واڵ و چالاكی

نمايش موضوع قبلي :: نمايش موضوع بعدي  
نويسنده پيغام

barzan
Newbie
Newbie

وضعيت: آفلاين
2 اسفند ماه ، 1385
تعداد ارسالها: 77
امتياز: 65880
تشکر کرده: 0
تشکر شده 0 بار در 0 پست


ارسالارسال شده در: پنجشنبه، 30 خرداد ماه ، 1387 17:47:57    موضوع مطلب: مه‌سعود بارزانی‌ ده‌ست له‌ كاربكێشه‌ره‌وه‌" پاسخ همراه با اعلان

مه‌سعود بارزانی‌ ده‌ست له‌ كاربكێشه‌ره‌وه‌"

رێكخراوێك سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی‌‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی‌ به‌خه‌مسارد‌و كه‌مته‌رخه‌م "تاوانبار" ده‌كات به‌رامبه‌ر 69 به‌ركه‌وته‌ی‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌‌و داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ‌ ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌: پاش گیانله‌ده‌ستدانی‌ به‌ركه‌وته‌یه‌كی‌ تری‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌، "ناوه‌ندی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ئه‌نفالكردن‌و ژینۆسایدی‌ گه‌لی‌ كورد- چاك" له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی‌ ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتووه‌، داوا ده‌كات سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی‌‌و جێگره‌كه‌ی‌، كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌‌و هه‌ردوو وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌‌و شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه‌. هاوكات هه‌ڵوێستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌ندامه‌كانی‌ مه‌حكوم ده‌كات كه‌ تائێستا هیچ بڕیارێكیان پێشكه‌ش به‌حكومه‌ت نه‌كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و بریندارانه‌.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "ڕۆژانه‌ گوێبیستی‌ ده‌یان پڕۆژه‌ی‌ ئابووری‌‌و فیستیڤاڵ‌‌و كۆنفرانسی‌ بێئه‌نجام ده‌بین، كه‌ سه‌دان ملیۆن دۆلاری‌ بۆ سه‌رف ده‌كرێت، هه‌ر به‌رپرسێكیش بۆ چاره‌سه‌ری‌ ساده‌ترین نه‌خۆشی‌ خۆی‌، روو ده‌كاته‌ ئه‌وروپا‌و پاره‌یه‌كی‌ خه‌یاڵی‌ سه‌رف ده‌كات، به‌ڵام 69 به‌ركه‌وته‌ی‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ نانێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردن".
به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هیچ بایه‌خێك به‌ژیان‌و گوزه‌رانی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ قوربانیانی‌ كیمیاباران‌و ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نادات، به‌ڵام له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ داڵده‌ی سه‌دان سه‌رۆك جاش‌و مه‌فره‌زه‌ی‌ تایبه‌ت ده‌ده‌ن كه‌ به‌شداربوون له‌تاوانه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی‌ كورددا.
به‌پێی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ به‌یاننامه‌كه‌ له‌ساڵی‌ 2006دا، 210 هاڵاتی‌ به‌ركه‌وته‌ی‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ باری‌ ته‌ندروستییان خراپ بووه‌، له‌م ژماره‌یه‌ 69 كه‌سیان پێویستییان به‌چاره‌سه‌ركردن هه‌یه‌ له‌ئه‌وروپا، ئه‌وانه‌ی‌ تریشیان پێویستیان به‌چاره‌سه‌ركردنی‌ به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا. له‌دوو ساڵی‌ رابردوودا له‌ 69 كه‌س سیانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و سێیه‌میان (حه‌مه‌د ئه‌مین ساڵح)ه‌، كه‌ رۆژی‌ 15/6 له‌شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید گیانی‌ له‌ده‌ستدا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ به‌یاننامه‌كه‌ سه‌ردانی‌ ئه‌م سایته‌ بكه‌.

سه رچاوه :
تنها کاربران عضو سايت قادر به مشاهده لينک ها هستند.
عضويت در سايت / ورود به سايت

بازگشت به بالا

رويت مشخصات كاربر ارسال پيغام شخصي
تشکرهاي ثبت شده از ايجاد کننده تاپيک :
 
تمامي مطالب ارسال شده:   
ارسال موضوع جديد   پاسخ به اين موضوع   ارسال تشکر

   نوگرا صفحه اول انجمن -> هه‌واڵ و چالاكی

زمان پيشفرض سايت: ساعت گرينويچ + 10 ساعت
صفحه 1 از 1
  
نام کاربري:      کلمه عبور:     

~ يا ~
عضويت در سايت

  


 


Powered by phpBB © 2001, 2008 phpBB Group


استفاده از مطالب نوگرا فقط با ذکر منبع بلامانع مي باشد .

Powered By PHP-Nuke & Farsi Project By PHPNuke.ir


0.23