نوگرا 
 

    

نوگرا: تالار گفتمان

نوگرا :: نمايش موضوعات - گه‌نج و خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌ سێكسیه‌كان

`

گه‌نج و خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌ سێكسیه‌كان

 

ارسال موضوع جديد  پاسخ به اين موضوع   ارسال تشکر 

   نوگرا صفحه اول انجمن -> کومه لایه تی

نمايش موضوع قبلي :: نمايش موضوع بعدي  
نويسنده پيغام

barzan
Newbie
Newbie

وضعيت: آفلاين
2 اسفند ماه ، 1385
تعداد ارسالها: 77
امتياز: 65880
تشکر کرده: 0
تشکر شده 0 بار در 0 پست


ارسالارسال شده در: شنبه، 14 ارديبهشت ماه ، 1387 03:59:16    موضوع مطلب: گه‌نج و خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌ سێكسیه‌كان پاسخ همراه با اعلان

گه‌نج و خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌ سێكسیه‌كان
...... ‌ئاماده‌كردنی‌ ڕاپۆرت : بیلال موحه‌مه‌د , زانكۆی‌ سلێمانی‌
" كچانی‌ گه‌نج ڕوم تێده‌كه‌ن بۆ كڕینی‌ ئه‌و جۆره‌ كتێب و گۆڤارانه‌ی‌ كه‌ سێكسین" ...... كتێبفرۆشێك
"هه‌ر شتێك ببێته‌ هۆی‌ بزواندنی‌ لایه‌نی‌ جنسی‌ ,ئه‌وه‌ دروست نیه‌و حه‌رامه‌ له‌ ئیسلامدا" ....... مامۆستایه‌ك .
ئاماده‌كردنی‌ ڕاپۆرت : بیلال موحه‌مه‌د , زانكۆی‌ سلێمانی‌

؛ ڕۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ گه‌نجان ڕوو له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بابه‌تی‌ سه‌رنج ڕاكێش و سێكسیان تێدایه‌,به‌ جۆرێك به‌ده‌ر له‌مه‌ش ئێستا پێگه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان بونه‌ته‌ شوێنی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ به‌ هه‌موو لایه‌نێكی‌ سلبی‌ و ئیجابیه‌وه‌,ئه‌م ته‌وژمه‌ش به‌وه‌ پێناسه‌ ده‌كرێت له‌ ولاَتی‌ له‌ مه‌ڕ خۆمان ده‌گمه‌نن ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی‌ كه‌ گوزارشت له‌ هه‌ندێ‌ بابه‌ت بكه‌ن كه‌ به‌هێڵی‌ سوور ناسراون.
له‌م ڕپۆرته‌دا هه‌وڵ ده‌درێ‌ لایه‌نی‌شاراوه‌ ڕوونبكرێته‌وه‌ كه‌ تا ئێستاش زۆر به‌كه‌می‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ وتراوه‌و نوسراوه‌.؛
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی‌ كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بنوسین(ه.م)ی‌ ته‌مه‌ن (21)ساڵه‌ ئه‌و ده‌یوت من خولیام گرتوه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌ سێكسیه‌كان,ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌رشیف ژماره‌ی‌ هه‌موو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانم لایه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ ده‌وروژێنن,ده‌یوت"دونیا زیاتر به‌وه‌وه‌ خۆشه‌ كه‌ ئازاد بیت له‌ خوێندنه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌و نوسین و هیچ شتێك قه‌ده‌غه‌ نه‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی‌ گه‌نجان,ئه‌و ولاَتانه‌ی‌ ئه‌وروپا كه‌ هه‌ڵگری‌ ناسنامه‌ی‌ دیموكراسین كوڕو كچ ئازاده‌ تیایدا له‌ پارك یا شوێنه‌ تایبه‌تیه‌كان كه‌ پێكه‌وه‌ ژوان ببه‌ستن,به‌لاَم تا ئیستا من ناوێرم بڵێم باوكه‌ یان دایكه‌ من خۆشه‌ویستم هه‌یه‌,یان هه‌ر هیچ نه‌بێت بڵێم بچۆره‌ خوازبێنی‌ فلاَنه‌ كچ؟ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بۆ من وابێت ئه‌ی‌ بۆ كچه‌ كه‌ ده‌بێت حاڵی‌ چی‌ بێت؟له‌م نێوه‌نده‌دا ڕووم له‌م جۆره‌ شتانه‌ كردوه‌ كه‌ به‌ڕاستی‌ دونیای‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ دونیایه‌كی‌ جیاوازه‌ له‌وه‌ی‌ دیمه‌نه‌كه‌ بهێنێته‌ پێش چاوت به‌لاَم هه‌رچۆن بێت چێژی‌ لێ‌ وه‌رده‌گیرێت.
له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ چ كاریگه‌ریه‌كی‌ له‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و تێكڕای‌ لایه‌نه‌كانی‌ ژیانت به‌جێ‌ ده‌هێلێت؟ووتی‌ " كه‌م ڕۆژ ناچمه‌ سه‌ر ئینته‌رنێت بۆ بینینی‌ دیمه‌نه‌كان,به‌ڕاستی‌ هه‌ندێ‌ جار سوود مه‌نده‌و هه‌ندێ‌ جاریش كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر دڵ و ده‌روون جێده‌هیلێت ته‌نانه‌ت له‌ لایه‌نی‌ ئابووریشه‌وه‌,ناهه‌قم مه‌گره‌ كه‌سێك تینوو بێت به‌ شتێك هه‌میشه‌ ئه‌و شته‌ی‌ له‌ بیره‌ وه‌ك ده‌ڵێن"كل ممنوع مرغوب"
(عاشق) ناوێكی‌ خوازراوه‌و یه‌كێكی‌ تربوو له‌وانه‌ی‌ به‌زه‌حمه‌ت باسی‌ ساته‌ وه‌ختی‌ خولیای‌ خۆی‌ كرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌ سێكسیه‌كان,عاشق وای‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌ زۆر تامه‌زرۆی‌ ئه‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌یه‌و نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك خۆی‌ ده‌یوت كه‌سێكی‌ خراپ بم,به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك ڕۆشنبیری‌ خۆم و له‌ داهاتودا سوودی‌ لێوه‌رگرم,چونكه‌ من ئه‌وه‌ به‌ پێویست ده‌زانم پێش ئه‌وه‌ی‌ بچمه‌ ژێر كاژاوه‌ی‌ هاوسه‌رێتیه‌وه‌.
عاشقی‌ ته‌مه‌ن (24)ساڵ ده‌یوت"چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ به‌لاَم هه‌ست ده‌كه‌م له‌ سه‌ره‌تام,من ڕۆژانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ خوێندكارم دوای‌ ده‌وام یان كاتێك كارم نه‌بێت سه‌یری‌ دیمه‌نه‌ وروژێنه‌ره‌كان ده‌كه‌م,ئیتر له‌ ڕۆژنامه‌ یان گۆڤاربێت یا ئینته‌رنێت و مۆبایل بێت,زۆر جاریش وای‌ لێكردوم په‌منا بۆ شتی‌ خراپیش به‌رم یاكاریگه‌ریه‌كی‌ به‌شێوه‌ی‌ خراپ له‌سه‌ر دڵو ده‌رونم دروستكردوه‌ شته‌كه‌ خۆی‌(حه‌ساسه‌,ترسناكه‌ وروژێنه‌ره‌,قه‌ده‌غه‌یه‌) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ عه‌وداڵ ده‌بێت به‌ دوایدا.
عاشق له‌ كۆتایدا ده‌یوت خۆزگه‌م به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئالووده‌ نه‌بوون به‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌وه‌,به‌لاَم ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست خۆ ڕۆشنبیركردن بێت ئه‌وه‌ چاكه‌, به‌لاَم ده‌بێت زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ ده‌ستی‌ بده‌یتێ‌.
(فازیل هیمه‌ت ) سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ نیگا كه‌ مانگانه‌ ده‌رده‌چێت و بابه‌تی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و سێكسی‌ تێدایه‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ڕونكردینه‌وه‌ كه‌ له‌ بواری‌ نوسین و خوێندنه‌وه‌ی‌ ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان سه‌یرمكرد بۆشاییه‌ك له‌ بوونی‌ ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ هه‌یه‌ ,بۆیه‌ بڕیارماندا گۆارێك ده‌ربكه‌ین به‌ ناوی‌ (نیگا)ه‌وه‌ بۆ نیگا خستنه‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا ناتونرێ‌ باسی‌ لێوه‌ بكرێت,هه‌وڵماندا ئه‌م بلاَوكراوه‌یه‌مان ده‌لاقه‌یه‌ك بێت تا ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ فێری‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ شته‌كان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها فازیل ده‌یوت"سه‌ره‌تا لایه‌نی‌ مادیمان كه‌م بوو به‌لاَم تاقه‌ گۆڤارێك بووین كه‌ په‌رده‌ هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر بابه‌ته‌ نهێنیه‌كان,یه‌كجاریش گۆڤاره‌كه‌مان وه‌ستاوه‌ له‌ بلاَوكردنه‌وه‌.
له‌باره‌ی‌ بوونی‌ خوێنه‌ر بۆ بابه‌ته‌كانیان فازیل ووتی‌ "زۆربه‌ی‌ چینی‌ گه‌نجان به‌ كچان و كوڕانه‌وه‌ بلاَوكراوه‌كه‌مان ده‌خوێننه‌وه‌و ته‌نها مه‌به‌ستیشمان ڕۆشنبیركردنی‌ خه‌ڵكه‌ به‌تایبه‌ت چینی‌ گه‌نجان.
هه‌روه‌ها نكوڵی‌ له‌وه‌ش كرد كه‌ گۆاه‌كه‌یان گۆارێكی‌ سێكسی‌ بێت,به‌ڵكو زیاتر كۆمه‌لاَیه‌تی‌ یه‌و گۆشه‌ نیگای‌ سێكسی‌ تێدایه‌و تا ئیستاش نه‌مانبیستوه‌ كه‌سێك له‌سه‌ر بابه‌تێكی‌ ئێمه‌ تووشی‌ كاره‌ساتێكی‌ ناخۆش هاتبێت وه‌ك وتم "ئێمه‌ ته‌نها ده‌مانه‌وێت ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر شته‌ شاراوه‌كان بده‌ین,ئێمه‌ گۆشه‌ی‌ پرسیارو وه‌لاَممان هه‌یه‌,پاشانئیمه‌یل و ژماره‌ ته‌له‌فۆنمان داناوه‌ تا گه‌نجان یا هه‌ركه‌سێكی‌ تر بیه‌وێت پرسیار بكات و ئێمه‌ش له‌ ڕووی‌ زانستیه‌وه‌ وه‌لاَمی‌ بده‌ینه‌وه‌.
هه‌وڵمدا چه‌ند ئافره‌تێك بدوێنم كه‌ كه‌متازۆر ئه‌م بابه‌تانه‌ ده‌خوێننه‌وه‌,به‌لاَم نكوڵیان له‌وه‌ ده‌كر كه‌ خۆیان خه‌ریك بكه‌ن به‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌وه‌,وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئمان له‌ دونیایه‌كی‌ تردا بژین.
(عومه‌ر فارس) سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ تیرۆژ كه‌ بابه‌تی‌ هه‌مه‌ڕه‌نگی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌بلاَو ده‌كاته‌وه‌تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان بلاَوكراوه‌كه‌یان ئه‌هلیه‌و بابه‌تی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و هونه‌ری‌ و سێكسی‌ تێدایه‌,به‌ده‌ر له‌وه‌ی‌ ئامانجمان ئاشكركردنی‌ دیوی‌ شته‌ شاراوه‌كانه‌ هیچ ئامنجێكی‌ ترمان نیه‌,خه‌ڵكیش ئازاده‌ چۆن بیرده‌كاته‌وه‌,چۆن ده‌نوسێت.
له‌باره‌ی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ ووتی‌" له‌ خستنه‌ ڕووی‌ بابه‌ته‌كاندا ئامانج ده‌رده‌كه‌وێت,ئه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان بخوێنێته‌وه‌ ده‌زانێت مه‌به‌ستمان چی‌ یه‌؟ بڕوا ناكه‌م كاریگه‌ری‌ خراپ دروست بكات مه‌گه‌ر خوێنه‌ر خۆی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ خراپی‌ بۆ بكات.
(عه‌بدوڵلاَ مه‌حمود) ته‌مه‌نێكی‌ پیریشی‌ نه‌بوو,پیشه‌ی‌ فرۆشتنی‌ ڕۆژنامه‌و گۆڤاربوو ووتی‌"ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی‌ كه‌ بابه‌تی‌ سێكسیان تێدایه‌ لای‌ من زۆر باش ده‌فرۆشرێت.
عه‌بدوڵلاَ وتیشی‌"ئه‌گه‌ر ته‌واوی‌ گۆڤاره‌كه‌ش سێكسی‌ نه‌بێت ته‌نها بابه‌تێكی‌ تێدا بووبێت به‌ته‌وژم لێیان كڕیوه‌ به‌تایبه‌ت چینی‌ گه‌نجان.
زیاتر بۆمان دواو ڕوونیكرده‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و مانگه‌ی‌ گۆڤارێكی‌ تێدا ده‌رده‌چێت ژماره‌یه‌كی‌ باشی‌ لێ‌ ده‌فرۆشم,به‌ ده‌ست ئاماژه‌ی‌ بۆ چه‌ند گۆڤارێك كرد كه‌ پڕفرۆشترین بلاَوكراوه‌ن لای‌ ئه‌و.
ئه‌وه‌شی‌ وت" كچانی‌ گه‌نج ڕووم تێده‌كه‌ن بۆ كڕینی‌ ئه‌و جۆره‌ كتێب و گۆڤارانه‌ی‌ كه‌ وروژێنه‌رن,عه‌بدوڵلاَ هیواشی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌خواست كه‌ بلاَوكراوه‌یه‌ك هه‌بێت تایبه‌ت به‌ (سێكس) بێت و هیچ بابه‌تێكی‌ تری‌ تێدا نه‌بێت چونكه‌ ئه‌مه‌ش به‌ پێویست ده‌زانم له‌ ناو بلاَو كراوه‌كاندا,ده‌شخوازم ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دروست سوودی‌ لێوه‌ربگرن,به‌تایبه‌ت گه‌نجان كه‌ زۆرێك له‌ كڕیارانی‌ ئێمه‌یان پێكهێناوه‌.
مامۆستا (موحه‌مه‌د پێنجوێنی‌) هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماجستێره‌ له‌ بواری‌ فكرو ته‌فسیردا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دواو له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئیسلامه‌وه‌ ڕوونی‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رشتێك ببێته‌ هۆی‌ بزواندنی‌ لایه‌نی‌ جنسی‌ ئه‌وه‌ دروست نیه‌و حه‌رامه‌,ئه‌مه‌ش له‌ فیقهی‌ ئیسلامیدا ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌.
هه‌ر كارێك له‌ نرخی‌ مرۆڤ بچوك بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ شتێكی‌ نادروسته‌,ئیسلام داوای‌ ده‌كات له‌م جۆره‌ كارانه‌ به‌دوور بین.
پێنجوێنی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌ندێ‌ شت سنووردار كراوه‌ له‌ ئیسلامداو نابێت ئه‌و سنووره‌ ببه‌زێنرێت [وتللك حدود الله ومن یتعد حدود الله فقد ڤلم نفسه‌]سوره‌ النسا‌و
مامۆستا درێژه‌ی‌ به‌ تێڕوانینی‌ ئیسلامداو له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی‌"خواسته‌ جنسی‌ و سێكس یه‌كان له‌ مرۆڤ دا خواستێكی‌ خۆرسك و دروستكراوی‌ خواییه‌ بۆ ئامانجێكی‌ گه‌وره‌ كه‌ بریتی‌ یه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ مرۆڤایه‌تی‌,مانه‌وه‌ی‌ جۆری‌ مرۆڤ,پێویسته‌ وه‌كو خۆی‌ ئاڕاسته‌ بكرێت نه‌خرێته‌ جێگه‌و شوێنی‌ نه‌شیاو.
(سه‌لاحه‌ ڕه‌ش) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێڕاگه‌یاندین"كه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ هیچ جۆره‌ سانسۆرێك نیه‌ له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان,ئێمه‌ مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین به‌ هه‌موو ڕۆژنامه‌و گۆڤارێك,ئیتر سێكسی‌ بێت یان هه‌ر بابه‌تێكی‌ تر,په‌یوه‌ندی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سی‌ یه‌كه‌مدایه‌ له‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌ جا ڕادیۆ بێت یا ته‌له‌فزیۆن یا هه‌ر بلاَو كراوه‌یه‌ك,به‌و مه‌رجه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ پێناسی‌ عێراقی‌ هه‌ڵگرتبێت,ئه‌گه‌ر هاولاَتی‌ بیانیش بێت مۆڵه‌تی‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌بێت ئێمه‌ لای‌ خۆمانه‌وه‌ مۆڵه‌تی‌ پێ‌ ده‌ده‌ین,ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تمان داوه‌ به‌ ڕاگه‌یاندن به‌ ناوی‌ (كه‌ر)ه‌وه‌ كه‌ حیزبی‌ كه‌ران به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌به‌ن,ئیتر ئه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ئیش و كاری‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی‌ داره‌كانی‌ تره‌,ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی‌ ئێمه‌ كار ئاسانی‌ ده‌كات بۆ ڕۆژنامه‌و ڤۆاره‌كان له‌ ڕووی‌ ده‌رچونیان به‌ پێی‌ مه‌رجی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌.
سهر چاوه : ئیسلام پیک

بازگشت به بالا

رويت مشخصات كاربر ارسال پيغام شخصي
تشکرهاي ثبت شده از ايجاد کننده تاپيک :
 
تمامي مطالب ارسال شده:   
ارسال موضوع جديد   پاسخ به اين موضوع   ارسال تشکر

   نوگرا صفحه اول انجمن -> کومه لایه تی

زمان پيشفرض سايت: ساعت گرينويچ + 10 ساعت
صفحه 1 از 1
  
نام کاربري:      کلمه عبور:     

~ يا ~
عضويت در سايت

  


 


Powered by phpBB © 2001, 2008 phpBB Group


استفاده از مطالب نوگرا فقط با ذکر منبع بلامانع مي باشد .

Powered By PHP-Nuke & Farsi Project By PHPNuke.ir


0.24