ئیسلامیه‌كان وئهزمونى حوكم كردن
ئیسلامیه‌كان وئهزمونى حوكم كردن
ئارام كۆیی
كاتێك كه پرسیار له سه‌ركرده‌یه‌كى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانى مه‌غریبى ده‌كرێت سه‌باره‌ت به ئاره‌زووى ئیسلامیه‌كان به گه‌یشتن به حوكم و دهسهلاَت،له وهلاَم دا گوتى،ئه‌وه جه‌نگێكه له پێشمان هه‌ر دهبى بیكه‌ین،وه پرسیار له را‌شد غه‌نوشى ده‌كرێت له حاڵه‌تى ئاماده‌باشی پارتى نه‌هزه بۆ موماره‌سه‌كردنى حوكم،ئه‌ویش ده‌ڵێت،نا‌ترسێم له حوكم كردن بهلاَم لێزانین وئهزمونمان كه‌مه،له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌زمونى ئیسلامى عه‌ره‌بى هاوچه‌رخى سه‌ركه‌وتوو به‌دى ناكرێت له فه‌رمانره‌وایی دا.
پرسیارى یه‌كه‌م كه به‌رده‌وام رووبه‌روى ئیسلامیه‌كان ده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌یه،هه‌ڵوێستتان چیه له به‌رامبه‌ر ئازادییه تایبه‌تیه‌كانى خه‌ڵك كاتێك ده‌گه‌نه دهسهلاَت؟زۆر جار له په‌ناى ئه‌و پرسیاره‌وه حه‌زێكى شاراوه هه‌یه بۆ ئیحراجكردن و وه خستنه رووى نیازه‌كانیان له دژى كۆمه‌ڵگه،بهلاَم وهلاَمى ئیسلامیه‌كان له ئێستادا روونه،له‌م باره‌یه‌وه [عهبدلئیلاه كیران]ئه‌میندارى گشتى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانى مه‌غریبى جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌وا حزب ناچێته ناوكاروبارى تایبه‌تى مه غریبیهكانهوه وه حوكم ده‌كه‌ین به تێروانینێكى سیاسیانه نه‌وه‌ك ئاینى،
وه‌كاتێك رۆژنامه‌نوسێك پێداگرى ده‌كات وه پرسیارله هه‌ڵوێستى حزب ده‌كات له فه‌رزكردنى بالاَپۆشى ونیقاب به‌سه‌ر ئافره‌تان؟،ئه‌و پیاوه ده‌ڵێت،ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت تووشى شكستێكى یه‌كجارى بین ئه‌وا ئه‌و كاره ده‌كه‌ین"،وه‌هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش كاتێك پرسیارى ئه‌و بابه‌ته له[را‌شد غه‌نوشی]ده‌كرێت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه"نه‌هزه نایه‌وێت شه‌ریعه‌ت له تونس جێبهجىَ بكات به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئازادى جیێبهجىَ بكات"،وه‌له‌و هه‌واڵه سه‌مه‌رانه‌ى كه له غه‌نوشى یه‌وه گواستراوه‌ته‌وه دوابه‌دواى سه‌ركه‌وتنى حزبه‌كه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كان دا ئه‌وه‌یه رۆژنامه‌نوسێك پرسیارى لىَ ده‌كات و ده‌ڵێت"ئایا ئێوه رێگرى ده‌كه‌ن له رابواردنى كه‌نار ده‌ریاكان"وهلاَمهكهى بریتى یه له‌وه‌ى كه رێگرى ناكه‌ین،بۆ رۆژى دواتر زۆربه‌ى رۆژنامه‌كانى فه‌ره‌نسا ئه‌و هه‌واڵه‌ى له پێشه‌وه‌ى لاپهرهكانیان دابه‌زاند.
وه هه‌ر له‌و سه‌مه‌رانه‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه نوسه‌رو روناكبیرى میسرى[فه‌همى هوهیدى]ده‌گێرێته‌وه كه رۆژنامه‌نووسێكى سویدى سه‌ردانى كردوه‌و ئه‌و پرسیاره‌ى ئاراسته‌كردووه كه ئایا ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌كان حوكم بگرنه ده‌ست هه‌ڵوێستیان چى ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ره‌قس وههڵپهركىَ ى رۆژههلاَتى؟ئه‌و پیاوه پرسیاره‌كه‌ى لاسه‌یر بوو به رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ى گوت"نامهوىَ باوه‌ر به‌وه بكه‌م كه تۆ له سویده‌وه هاتوى بۆ میسر وه هیچ كارێكت نه‌بێت ته‌نها داهاتووى ههڵپهركىَ ى رۆژههلاَتى نه‌بێت".
ئه‌وه‌ى لێره‌دا من مه‌به‌ستمه ئه‌و شێوازه وێناكردنهیه كه بۆ ئیسلامیه‌كان داتاشراوه ده‌رباره‌ى ئازادییه‌كانى خه‌ڵك كاتێك ده‌گه‌نه دهسهلاَت وه ئه‌و وێنا كردنه ئه‌وه ده‌خاته روو كه ئیسلامیه‌كان دژى ئازادییه گشتى و تاكهكهسیهكانن،ره‌نگه هه‌ندێ له هه‌ڵسوكه‌وتى ئیسلامیه توندره‌وه‌كان یارمه‌تیده‌ر بوبێت بۆ پێداگرى كردن له‌م بابه‌ته،بهلاَم له‌راستیدا ئه‌وه دروست نیه،ته‌نیا به‌كاریان هێناوه وه‌ك رێگاچارهیهكى سیاسی بۆ دورخستنه‌وه‌ى ئیسلامیه‌كان و ناشیرین كردنیان،بهلاَم خۆشبه‌ختانه هه‌ست وهۆشى خه‌ڵك ئه‌و جادوهى به‌تاڵ كردۆته‌وه،هه‌روه‌ك له چه‌ندین ئه‌زمونى هه‌ڵبژاردن دا بینیمان ئیسلامیه‌كان زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا.
بابه‌تێكى تر هه‌یه كه په‌یوه‌سته به نه‌بوونى تێگه‌یشتنێكى راست ودروست بۆ ئیسلام له‌لایه‌ن ههندىَ له ده‌سته‌و كۆمه‌ڵى نا موسڵمان له كۆمه‌ڵگه‌دا،ئه‌و كه‌سانه وا گومان ده‌به ن له به‌رئه‌وه‌ى نمونه‌ى ئه‌و دهسهلاَته هاو چهرخانهى ئێستا كه له‌ژێر په‌رده‌ى ئیسلام دا ده‌رچونه یان به هۆی ده‌مارگیرییان له دژى ئیسلام،ئه‌وا ئیسلامیه‌كان هه‌ڵده‌ستن به جێبه‌جێكردنى شه‌ریعه‌ت به‌واتاى جیاكردنه‌وه‌ى حهلاَڵ و حه‌رام وه دانانى حه‌د و سزا به سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پابه‌ند نابن به حوكمه ئیسلامیه‌كان وه چونه نێو ئازادیه‌كانى خه‌ڵك و…هتد،ئه‌وه‌ش به دڵنیایی یه‌وه تێگه‌یشتنێكى هه‌ڵه‌یه،یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ مهقاسیدى ئیسلام وه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانى ئه‌زمونى حوكمى ئیسلامی كه تیایدا چاكسازى كۆمه‌ڵگه له رێگه‌ى سه‌پاندنى حوكمه‌كانه‌وه نه‌بوه به‌ڵكو له رێگه‌ى بانگه‌وازو په‌روه‌رده‌وه بووه وه به پله به‌ندى.
من باوه‌ر ناكه‌م ئه‌مرۆ ئیسلامیه‌كان خۆیان بهوهلاَم دانه‌وه‌ى ئه‌وجۆره پرسیارانه سه‌رقاڵ بكه‌ن له وێنه‌ى [پۆشینى حیجاب]ویا قه‌ده غهكردنى[مه‌ى خواردنه‌وه]یان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به ئازادى تاكه كه‌سییه‌وه هه‌یه كه پێویستییان به چاكسازى كۆمهلاَیهتى گشتگیر هه‌یه كه ئیسلامیه‌كان و خه‌ڵكى تریش تیایدا به‌شدار بن،
ئه‌مه‌ش نه‌ك به فشار به‌ڵكو له‌رێگه‌ى قه‌ناعه‌ت پێ هێنانییان،به‌ڵكو پێم وایه ئیسلامیه‌كان سه‌رقاڵن به كاروباره سههتاییهكانى خه‌ڵك له پێشه وهیاندا ئازادیه گشتیه‌كان ودیموكراسی هه‌روه‌ها روبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵگه وه بنبركردنى هه‌ژاری و بێكارى وچه‌سپاندنى دادگه‌ری كۆمهلاَیهتى ،سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه مافی خۆمانه پرسیار له ئیسلامییه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا بین كه ئه‌وان هاتوون بۆ ئه‌وه‌ى موماره‌سه‌ى سیاسه‌ت بكه‌ن نه‌ك ئامۆژگارى و ووتاردان،چاوه‌روانى وهلاَمهكانیان ده‌بین له گۆره‌پانى حوكم دا،پاشان دهكرىَ فه‌رمان بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌یان وهه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌دایان.