باخچەی ڕەمەزان
باخچەی ڕەمەزان
ئا/ نیگار حمد علی
1_خوێندنی دوعای تایبەتی بەیانی و ئیواران ودوای نویژ وزۆربەی كاتەكان ( هاتنە ماڵ و چونە دەر ).
2_ كەم ووتن و زۆر یادی خوا كردن .
3_كەم خورادن و زۆر بەخشین و یارمەتی هەژاران ..
4_كەم خەوتن و زۆر قورئان خویندن .
5_كەم كردنی موعیدو سەردان و گەران و پەیوەندیەكان .
6_كەم كردنەوەی تێكەڵاوی و هاتوچۆ.
7_كەم هاتنە دەر لەماڵ تەنها بۆ مزگەوت و كاری پێویست .
8_ چاو گرتن و ڕەوشت جوانی و زوهد لە دونیا و یادی مردن .
9_زمان پاراستن لە ( غەیبەت , باس كردن , قسە هێنان و بردن , درۆ , ڕیایی و….هتد)
10_ئەنجام دانی نوێژی تەراویح و هەموو سونەتەكان پێش نویژ و دوای نویژ.
11_بەكار هێنانی سیواك.
12_بەردەوام دەربڕینی تەوبەو پەشیمانی .
13_ چاكەكردن,ِرێزگرتنی دایك وباوك , سەردانی پێویست .
14_خواردنی ڕۆژوەوان و هەژاران ئامادە بكە .
15_نیەتی باش و جێبەجێ كردنی .
16_ هیمەت بەرزی و پێشبركێ لە خواپەرستی دا و هاندانی گشتی بۆ چاكە كردن .
17_خەتمی قورئان زیاتر لە جارێك وە هەوڵ دان بۆ لەبەر كردنی .
18_رۆژانە ئەم زیكرانە بكە كە 5000 ( 1000 جار استغفراللە.1000لا الە الا اللە ,1000 صەلەوات لەسەر پیغەمبەر ,1000سبحان اللە وبحمدە سبحان اللە العڤیم,1000 زیكری تر).
19_فەرمان بەچاكەو قەدەغەی خراپە .
20_كەم سەیر كردنی كەنالی ئاسمانی و تەلەفزیۆن .
21_واز هێنان لەسەر پێچی وتاوان ,نوێكردنەوەی تەوبە و دەربرینی پەشیمانی .
22_ئەنجام دانی نویژەكان بە كۆمەڵ ولە كاتی خۆیدا .
23_هێدی و هێمن و دەم بە خەندە بە, دیاری و شیرینی ببخشە بە ماڵ و مناڵت .
24_هەمیشە بەخۆداچونەوە لێپرسینەوە ی نەفس .
25_ ئەنجامدانی زۆرترین كاری چاكەو نزیك بونەوە لە خوا .
26_ شەوانی كۆتایی هەمیشە بێدار بە و تا بەرەبەیان خواپەرستی بكە.
27_ئامۆژگاری و ووتەی جوان ئاراستەی دەوروبەر بكە و وە ئەوانەی پێویستیانە .
28_زیاتر پەیوەندیت بە پەروەردگارەوە هەبێت و هی دەوروبەر كەمتر .
29_بە تەنهایی ڕوو لەخوا بكەو زۆر بپاڕێوە و لە جیهانی ڕۆحدا بژی .
30_ سوپاسی خوا بكە بۆ پێدانی نیعمەتی ئیمان و تەمەنی ئەم ڕەمەزانەت .
سه رچاوه : فیردوس
