هه‌ڵوێستى ئیسلامیه‌كانى جیهانى ئیسلام
هه‌ڵوێستى ئیسلامیه‌كانى جیهانى ئیسلامى وعه‌ره‌بى
له سه‌ر كێشه‌ى كورد و هه‌ڵویستى كوردیش له‌سه‌ر كاره‌ساتى غه‌زه..
باڵامبو هه‌ڵه‌بجه‌یی..
شارى غه‌زه‌ى به خوێن سووركراو , وا ماوه‌ى 13
رۆژه سوپا درندهكهى ئیسرائیل دانیشتوانه‌كه‌ى خه‌ڵتانى خوێن كردووه كه زیاتر له 250 منداڵى رۆح سوكى ئه‌م شاره خوێناوییه
خه‌ڵتانى خوێن كراون , كه ئه‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌كى ره‌شى سووره به نێو چاوى ده‌سه‌ڵاتدارنى ئیسرائیل
كه رۆژێك ئه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م قه‌سابخانه‌یه په‌لكێشى دادگاى لاهاى بكرێن , كه
به‌شێكى هێرشه‌كه زیاتر رووبه‌رووى خه‌ڵكى سڤیل ومه‌ده‌نى بۆته‌وه , وا ماوه‌ى 13 رۆژه , ژیان و حاڵى
خه‌ڵكى هه‌ژارى غه‌زه بێبه‌شن له هه‌موو
مافه ئینسانى و مرۆیه‌كان و ئاسمانى ئه‌م شاره دووكه‌ڵ‌و ته‌ماوى كراوه به بۆمبى
قه‌ده‌غه‌كراو , جگه له‌وه‌ى ماوه‌ى دوو ساڵه گه‌مارۆ دراوه له هه‌رچوار لاوه
.
گه‌لی كوردی مووسوڵمانیش ده‌یان ساڵًه خه‌ڵكه‌كه‌ى به خوێن سوركراوه‌و
خاك ونیشتمانى داگیر كراوه وه‌ك ئێوه له
لایه‌ن رژێمه كانى سه‌دام وئیران وتوركیا و سوریا , وا ئه‌مرۆ زۆرینه‌ى گه‌لى كورد هاوهه‌ڵوێست و
هاوخه‌من بۆ ئێوه‌ى مه‌زڵوم, مه‌گه‌ر كه‌سانێكى
كه‌م نه‌بێت ئه‌ویش ویژدانیان زیندوو نیه‌و وه‌ك ئایدۆلۆژیا دژى ئیسلامن كه پێیان ئاسایی نیه گه‌لى كورد دژى ئه‌م قه‌سابخانه‌یه
هه‌ڵوێستى هه‌بێت ته‌نانه‌ت به رِهواى
نابینن ئیسلامیه‌كانى كوردستان به به‌یاننامه‌یه‌كیش هه‌ڵوێستى خۆیان دهربرن , كه ئیسلامیه‌كانیش خۆى له یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ
بزوتنه‌وه ده‌بینێته‌وه كه كاتێ هێرش و تۆبارانى ئیران وتوركیا كرایه سه‌ر قه‌ندیل
وناوچهكانى تر‌ى كوردستان به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و دوو ولاته‌یان كرد و داوایان
كرد كێشه‌ى ره‌واى گه‌لى كورد ئه‌بێت به شێوه‌ى ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك په‌نا
بۆ تۆباران وقرِكردنى نه‌ته‌وه‌كه‌ى , وه هه‌میشه له خه‌مى ره‌واى نه‌ته‌وه‌كه‌یان
بوونه له هه‌ر كۆر‌و كۆنگره‌یه‌كى جیهانى ئیسلامى باسیان له مافى ره‌واى گه‌لى كورد كردوه وه
به ئاشكرا پیێان راگه‌یاندون چۆن ئێوه مافى ده‌وڵه‌تان هه‌یه گه‌لى كوردیش هه‌مان
مافى خۆى هه‌یه , دژى زمان ونه‌ته‌وه‌ى
كورد واته دژى قورئانى پیرۆز چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك به پێی ئیسلام وه‌ك یه‌كن
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافى زیاتر به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كى
تر نیه , وه له پرۆگرام و ستراتیژێتى حیزبه ئیسلامیه‌كان زۆر به روونى
وئاشكرا مافى چاره‌ى خۆنوسین و بوونى ده‌وڵه‌تى كوردى به ره‌وا ده‌زانن ئه‌وانه‌ش
كه ده‌ڵێن ئیسلامیه‌كان هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یان نیه ته‌نها ده‌چێته خانه‌ى پروپاگه‌نده‌ى
ئایدۆلۆژییهوهو دووره له راستیه‌وه . ئه‌وه‌تا له سه‌رانسه‌رى هه‌موو جیهان خه‌ڵكانى سیاسیی
و ئازادیخواز له چه‌په‌وه بۆ راست له ئیسلامیه‌وه
بۆ عه‌لمانى ئیدانه‌ى ئیسرائیل و رژێمه‌كه‌ى ده‌كه‌ن . كه نمونه‌ى هه‌ڵوێست به‌رزى سه‌رۆكى فه‌نزوێلا هۆگۆ چافێز
سهفیرو دیبلۆماتانى ئیسرائیلى له ولاتى خۆى ده‌ركرد به هۆى كاره نا مرۆڤانهكهى
ئیسرائیل ده‌رحه‌ق به شارى غه‌زه , بۆیه
ئه‌وه‌ى تۆزقاڵێك ویژدانى زیندوو بێت ئه‌بێت له رووى مرۆییه‌وه ئیدانه‌ى ئه‌م
كاره‌ى ئیسرائیل بكات بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر هیچ ولات و حكومه‌تێك جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌بێت ئاوا خه‌ڵكى سڤیل و مه‌ده‌نى
بكه‌نه ئامانجى هێرشه‌كانى خۆیان , پێم سه‌یره خه‌ڵكانێك خۆیان به ئازادیخواز‌و
رۆشنبیر ده‌زانن كه‌چى ده‌ڵێن كورد چ پێویست ده‌كات هه‌ڵویستى هه‌بێت با كوردیش وه‌ك
وڵاتانى عه‌ره‌بى له دووره‌وه سه‌یرى ئه‌و
شه‌ره بكات ! چونكه خه‌ڵكى فه‌له‌ستین هیچ هه‌ڵویستیان نه‌بوه به‌رامبه‌ر به
كورد , ئه‌وكاته‌ى كورد كیمیاباران كرا هه‌موو
جیهان به ئه‌وروپاو ئه‌مریكاشه‌وه تاوانى هێرشه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆى ئێران نه‌ك
عێراق ,چونكه له‌و كاته‌دا سه‌دام و رژێمه‌كه‌ى
دۆست وهاوپه‌یمانى ئهمریكاو ئه‌وروپا بوون ,
ته‌كنۆلۆجیاى راگه‌یاندیش وه‌ك ئیستا نه‌بوو كه هه‌ر رووداویك روو بدات له
یهكاتا هه‌موو جیهان ئاگادار بێت, وه دواى ئاشكرا بوونى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه
له لایه‌ن رژێمى سه‌دام زۆرێك له رێكخراو
پارت و كه‌سایه‌تى و زانایانى جیهانى ئیسلامى
و عه‌ره‌بى به به‌یانامه‌و نووسین هه‌ڵویستیان هه‌بوو له‌سه‌ر كورد و كێشه ره‌واكه‌ى , وه زۆرێكیش
له ناسۆنالیسته توندره‌وه عه‌ره‌به‌كان دژى دۆزى كورد بوونه ,.ئه‌مه‌ش نمونه‌ى مشتێكه له خهروارى ئه‌و كه‌س وپارت
ورێكخراوه ئیسلامى وعهرهبیانه كه دژى سه‌دام ورژێمهكهى هه‌ڵوێستیان هه‌بووه
ئه‌مه‌ش وهلاَمێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ڵێن كه‌س باسى كوردى نه‌كردوه له كاتى ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى
روو به‌رووى گه‌لى كورد بوته‌وه .
“سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له
تونس دكتۆر راشید غه‌نوشى ” من ئاگادارم
گه‌لى كورد سته‌مى زۆرى لێكراوه له هه‌موان زیاتر چه‌وسێنراوه‌ته‌وه شهرفێكى
گه‌وره‌یه دژى دیكتاتۆر وه‌ستاون , له‌به‌ر ئه‌وه شایه‌سته‌ى لایهنگرىو پشتگرتن
و سهرخستنن.
” رابه‌رى
ئیخوان المسلمین له میسر دكتۆر مسته‌فا مه‌شهور ” پشت به‌خوا له
داهاتویهكى نزیكدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن و دامه‌زراندن له‌گه‌لى كورد ده‌كه‌ین ,
پشتیوانى له برایانى كوردمان ده‌كه‌ین پشتگیرى له كێشه‌كانى ده‌كه‌ین وه‌ك ئیخوان
المسلمین .
“بیرمه‌ندى ناسراوى جیهانى ئیسلامى فه‌همى
هوهیدى : چۆن تورك و فارس و عه‌ره‌ب مافى
هه‌یه پێناسه‌ى خۆى بكات و به متعێب نازانرێت , به‌لام كورد به‌س وتى كوردم جۆره‌ها
ره‌خنه‌و قسه‌ڵۆكى بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێت , حه‌قه داوى لێبوردن له‌گه‌لى كورد بكه‌ین
, رۆله‌كانى ئه‌و گه‌له له ولاتى خۆیاندا مافى هاولاتیه‌كى ساده‌یان نیه رێ‌یان پێ
نادرێت ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆیان هه‌بێت.
“رابه‌رى به‌ناوبانگى ئیسلامى له جه‌زائیر محفوز نحناح : تاكه گه‌لێك كه چه‌رمه‌سه‌رى وپهرتهوازهكردن و دابه‌شكردن وله‌ت بوون و
ده‌ربه‌ده‌ركرا بن و كوشتنى به‌كۆمه‌ل كرا بن ته‌نها گه‌لى كورده من وا ده‌زانم تیشكى
شارستانیهكى نوێ له كوردستانه‌وه هه‌ڵدێت.
” زاناى به‌ناو بانگى جیهانى ئیسلامى و سه‌رۆكى
یه‌كیتى زانایانى جیهان ىئیسلامى دكتۆر یوسف قه‌رزاوى : كورد مافى خۆیه‌تى بانگه‌شه‌ى
نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆى بكات چۆن نه‌ته‌وه‌كانى تر ده‌یكه‌ن هه‌مان مافیش بۆ ئه‌مانه.
“قازى حوسین ئه‌میرى كۆمهڵًى ئیسلامى له
پاكستان : گه‌لى كورد سته‌مى زۆرى لیكراوه ده‌بێ برگرى لێبكریت تا سته‌میان له‌سه‌ر
نه‌مێنیت و ئامانجه ره‌واكانیان دێته دى .
” زه‌ینه‌ب غه‌زالى بانگخوزاى هه‌ره به‌رزى
ئیسلام له میسر : نازانم ئه‌و ستهمكارانهى وایان له گه‌لى كورد كرد چۆن ده‌ژین چۆن ده‌خۆن وده‌خۆنه‌وه ؟چۆن سه‌یرى
منداله‌كانیان ده‌كه‌ن له كاتیكا خه‌لكى
له‌ژێر ئازار‌و ئاشكهنجهى ئه‌وان ده‌ناڵێنن به‌راستى واجبه پشتگیرى گه‌لى كورد بكریت داوا له هه‌موو
مووسوڵمانانى جیهان ده‌كه‌م كه یارمه‌تى گه‌لى كورد بده‌ن چونكه هه‌موو قه‌رزارى
ئه‌و گه‌له‌ن.
” جێگرى په‌رله‌مانى سودانى ابراهیم
السنوسى :برایانى كورد پارچه‌یه‌كن له ئێمه‌و ئێمه‌ش پارچه‌یه‌كیان له‌وان ,
راسته ئیمه له‌به‌ر كاروبارى گرانى خۆمان وه‌كو پێویست نهمانپرژاوهته سه‌ر
براكانمان.
“نوسهرى ناوداردكتۆر فههى الشناوى : خاوه‌نى كتێبیى الاكراد یتامى المسلمین من نه كورد و نه كوریش كردومى به پارێزه‌ر
به‌لام كورد شایانى ئه‌وه‌ن هه‌زاران جار
دیفاعیان لێبكرێت . ئه‌وپه‌رى پیاوه‌تى ولاتانى داگیركه‌رى كوردستان ئه‌وه بوو كه
حوكمى زاتیان پێداون من واده‌زانم حوكمى زاتى
واته زیندان.
” بیرمه‌ندى ئیسلامى سوورى عێام العتار : گه‌لى كورد سته‌مى لێكراوه ده‌بێت
به مافه‌كانیان شاد بن پێویسته له‌سه‌رمان راى جیهانى كۆبكه‌ینه‌وه بۆ كێشه‌ى
كورد
” دكتۆرى ناودارى فه‌له‌ستینى ئه‌حمه‌د
مورادى : كێشه‌ى كورد وه‌ك كێشه‌ى فه‌له‌ستینى بریندار كرا‌و ئاوایه وه خۆشحالم
ده‌وڵه‌تى كوردى له كوردستان دروست بكرێت
هه‌ركه‌س ئه‌م هه‌نگاوه به ناوچه‌گه‌رێتى و ده‌مارگیرى له قه‌له‌م بدات
به هه‌ڵه‌دا چووه ,
” دكتۆر عه‌بدولله عهزامى فه‌له‌ستینى
نامه‌ى تایبه‌تى دژى سه‌دام نووسى له كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه 14-6-1988
” وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سودان دكتۆر موسته‌فا
عوسمان به هۆى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌وه وتى : ئه‌گه‌ر خوا كچێكم پێببخشێت ناوى ده‌نێم
هه‌ڵه‌بجه.
“ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى بانگهوزاى ئیسلامى جهزایرى عه‌بدل حه‌مید مه‌حمود ” له
ولامى پرسیاریكدا ئایا پشتیوانى له ده‌وله‌تى كوردى ده‌كه‌ى گومانه‌كه‌م هیچ ناكۆك
نیه له‌سه‌ر ئه‌مه بۆ كورد نه‌بنه‌وه به پێشه‌نگى جیهانى ئیسلامى .
” یاداشتى رابیته‌ى جیهانى ئیسلامى له كۆنگره‌ى سالى 1991 له توركیا گرێدرا له یاداشته‌كه‌یدا
به‌رگى له مافى چاره‌ى خۆنوسینى گه‌لى كورد ده‌كات له‌سه‌ر نیشتمانى خۆى كه
كوردستانه , ئه‌میندارى گشتى رابیته‌ى ئیسلامى جیهانى داواده‌كات هه‌موو ده‌ڵه‌ته
عه‌ره‌بی وئیسلامیه‌كان هاوكارى گه‌لى كورد بكه‌ن.
“
بورهانه‌دین ره‌بانى رابه‌رى ئیسلامى ئه‌فغانستان وفزل ره‌حمان ئه‌میرى
پاكستان به توندى ئیدانه‌ى سه‌دامیان كرد له كاتى كیمابارانى هه‌ڵبجه
” گۆڤارى لوا الاسلام زمانحالى ئیخوان
المسلیمن له مسر به ناونیشانى جه‌نگى كیمیاوى
شایه‌تى دانى میّژوو ئیدانه‌ى ئه‌و كاره‌ساته‌ى هه‌ڵبجه‌یان كرد دژى حكومه‌تى سه‌دام.
“گۆڤارى
المسله مالیزى 1988 گۆڤارى المجاهیدون
ژماره 11 .1988
” رۆنامه‌ى اخبار عالم الاسلامى ژماره 1070 سالى 1988 . رۆژنامه‌ى النور ى مهغریبیى ژماره 263 1988 , رۆژنانهى ترجمان حه‌ق پاكستانى ژماره 208
سالى 1988.
” حیزبى ئیسلامى مالیزى 10-9-1988 به ده‌ركردنى به‌یانامه دژى سه‌دام
هیودارم ئێمه‌ى مرۆڤ بتوانین مرۆیانه بیر بكه‌ینه‌وه نه‌ك فكرێكى توندى
ناسۆنالیستى وابكات بێده‌نگى هه‌ڵبژێرین
به‌رامبه‌ر به زوڵم چونكه ساڵانێكى زۆره كورد زوڵمى لێكراوه ئه‌بێت زیاتر دژى
زوڵم بێت ئیتر هه‌ركه‌س وولاتێك بیكات..
“””بۆ ناوهێنانى ئه‌و كه‌سایه‌تى
وپارت و رێكخراوهنه سود له كتێبیى ئیسلام
وتهوژمى ئیسلامى له‌به‌رده‌م جه‌نگى شێواندنى وێنه‌كان وه‌رگیراوه
سه رچاوه :یه کگرتوو ئیسلامی



